Suoraan sisältöön

ناوەندی ستادی بۆپێشخستنی تواناکان


تواناکانت پێشینەن بۆ چوونە سەر کار


ناوەندی ستادی بۆپێشخستنی تواناکان ، خزمەتگوزاریەکانی دووبارە ڕاهێنانەوە و خوێندن و کارکردن، پێشکەش بەگەورەساڵانی پەنابەرانی دانیشتووی شاری هێلسینکی دەکات

تیمێکی فرە پسپۆڕیی

دیاریکردنی تواناکانی داواکار (مشتەری) وسازدانی پلانی خوێندن و کارکردن
پێشکەشکردنی چالاکیەکانی دووبارە ڕاهێنانەوە ، پێش دەستپێکردنی خوێندن  و کارکردن
کاروچالاکی پڕاوپڕ لەمەڕ یەکخستنی خوێندنی زمان و خوێندنی پیشەیی
خزمەتگوزاری راهێنان بۆ چوونە سەر کار بەپشتیوانیی تۆڕی هاوکاری کۆمپانیاکان


داواکاریەکان لەڕێگەی نوسینگەی کارەوە پێشکەش دەکرێن
 


بە ڕێکخستنی ئەم کۆرس و خزمەتگوزاریانەی خوارەوە

بەدەستهێنانی کۆرس و خزمەتگوزاریەکانی ناوەندی ستادی بۆ پێشخستنی تواناکان لەڕێگای نوسینگەی کارەوە دەبێت . ئامانج لە کۆرسی سترادا   ئامادەسازیە بۆ گەنجان  بەمەبەستی تەواوکردنی  خوێندنی بنەڕەتی  . لەپێناو دەستکەوتنی کۆرس و خزمەتگوزاریەکانی تری ناوەندی ستادی بۆ پێشخستنی تواناسازی ، هەر پەناخوازێک کە تەمەنی لە حەڤدە ساڵ بەرەوسەربێت  و مافی نیشتەجێ بوونی وەرگرتبێت و دانیشتووی شاری هێلسینکی بێت ، دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات. داواکاریەکان لەڕێگەی نوسینگەی کارەوە پێشکەش دەکرێن

بڵاوکراوەی کۆرسەکانی ناوەندی ستادی بۆپێشخستنی تواناسازی
 


کۆرس و ۆرکشۆپەکان



 


 
 



 



12.05.2020 17:08