Suoraan sisältöön

ناوەندی تواناکانی ستادی خزمەتگوزاری ڕێنماییکردنی بۆ کۆچبەرانی بێکاری خەڵکی هێلسینکی کردۆتەوە

خزمەتگوزاریەکە بە هاوکاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی كاروكاسبی (TE-hallinto)، ناوەندەکانی تواناکانی ناوچەی پایتەخت و لایەنە بەرپرسەکانی کۆچبەریی شارەکان، پلانی بۆ داڕێژراوە.

ناوەندی تواناکانی ستادی (Stadin osaamiskeskus)، خزمەتگوزاریی ڕێنماییکردنی بۆ کۆچبەرانی خەڵکی هێلسینکی، ئەوانەی بێکارن و ئەوانەی کەوتوونەتە بەر هەڕەشەی بێکاربوون، دەست پێ کردووە.

ئامانجی خزمەتگوزارییەکە ئەوەیە کە لەکاتی پەتای کۆڕۆنادا، خزمەتگوزاریی پێشخستنی خستنەسەرکار، وەك فێرکاری و ئامادەکاری، پێشکەش بە کۆچبەرانی خەڵکی هێلسینکی بکات. جگە لەوەش، لە کاتی پێویستدا خزمەتگوزارییەکە ڕێنمایی نەفەرەکان بۆ بازنەی خزمەتگوزارییەکانی تر دەکات. لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٩دا، نزیك لە ١٥٠٠٠ بێکار کە زمانیان بیانییە لە هێلسینکی هەبوون. وا چاوەڕوان دەکرێت کە ژمارەکە بە ڕادەیەکی بەرچاو گەشە بکات.

"ناوەندی تواناکان دەیەوێت بەرپرسیاریی خۆی هەڵگرێت و کارەکانی بە شێوەیەك گەشە پێ بدات، کە لە کاتی ناجێگیریشدا ئاسانکاری لە فێربوون و خستنەسەرکاری بێکاران بکات. بەم کردەوەیە، لەلایەن خۆمانەوە ئاسانکاری لە کارە زۆرەکانی دەزگاکانی کار و کاسبی دەکەین و لە کاتی ناجێگیریشدا دەرفەتی دەستپێکردنی نەفەرەکانی خۆمان لە ڕێچکەکانی کار و خوێندن دەڕەخسێنین"، ئەمە ووتەی بەڕێوەبەری گشتیی خوێندن لە ناوەندی تواناکانی ستادی فڕانس وینستێنە (Frans Winstén).

 

ئەم خزمەتگوزارییانە ڕۆژانی کار کراوەیە و تا کاتێکی نادیار بەردەوام دەبێت ، یان تا ئەو کاتەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا هێمن دەبێتەوە

بە تەلەفۆنکردنێك دەگەیت بە خزمەتگوزارییەکان

دەتوانیت پرسیار دەربارەی ڕاوێژکاریی پەیوەست بە خوێندن و خستنەسەرکار، لە خزمەتگوزاریی ڕێنماییکردنی ناوەندی تواناکانی ستادی بکەیت و بە تەلەفۆنکردنێك یان بە پڕکردنەوەی فۆڕمێکی ئینتەرنێتی، وەك نەفەر خۆت ناونووس بکەیت. ناوەندی تواناکان لە کاتە ناجێگیرەکانیشدا کۆرس و ئامادەکاری پێشکەش دەکات.

"تواناییەکانی کەسەکە لێك دەدەینەوە و لەگەڵیدا پلانی ڕێچکەی تایبەتی بەرەو ژیانی‌کار یان خوێندن دادەنێین و ئامادەکاریش بۆ چاوپێکەوتنەکان دەکەین. لەگەڵ نەفەرەکدا پێداچوونەوە بە سیڤییەکەیشی (CV) و ئەو بەڵگەنامانەی تریش کە پەیوەستن بە داواکردنی کارەوە، دەکەین،" وینستێن (Winstén) ووردتر باسی کرد.

ئەم مۆدێلی کارکردنە کە بە ئاسانی دەستت پێ ڕادەگات، بە هاوکاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی کار و کاسبی (TE-hallinto)، ناوەندەکانی توانایی ناوچەی پایتەخت و هەروەها لایەنە بەرپرسەکانی کۆچبەریی شارەکان پلانی بۆ داڕێژراوە. مۆدێلی کارکردنی هاوشێوە لە هەموو ناوەندەکانی تواناکانی ناوچەی پایتەخت هەیە.

 

خزمەتگوزاریی ناوەندی تواناکانی ستادی، لە ڕۆژانی کاردا لەنێوان کاتژمێر ٩ تا ١٥ لە ڕێگای تەلەفۆنەوە لەم ژمارەیەوە کراوەیە ٠٩٣١٠٢٨٧٠٥. تەلەفۆنکردن بۆ ئەم ژمارەیە بەخۆڕاییە. ئەم خزمەتگوزارییە بە زمانەکانی فینلەندی و ئینگلیزی دەست دەکەوێت. بەپێی توانا هەوڵ دەدەین خزمەتگوزاری بە زمانی خۆشتان پێشکەش بکەین خزمەتگوزارییەکە کۆچبەرانی خەڵکی هێلسینکی دەگرێتەوە.

 

دەتوانن لە ڕێگای ئەلەکترۆنیەوە ناوی خۆتان بۆ خزمەتگوزارییەکە تۆمار بکەن:

 

 Linkki sähköiseen ilmoittautumiseenلينكی خۆتۆمارکردن    



12.05.2020 17:23